رۆژی پێنجشه‌ممه 12/1/2012 شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كان، له هۆتێلی (بێست ئین ئه‌ڕبیل) به‌شداریان كرد له كۆنفڕانسێك له ژێر ناونیشانی (گفتوگۆ سه‌باره‌ت به میساقی شه‌ڕه‌ف)، كه یه‌كێتی په‌ڕله‌مانتارانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كان سازیكردبوو.
ئه‌مه‌و كۆنفڕانسی ناوبراو، به مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی‌و، پابه‌به‌ندبوونی سه‌رجه‌م پارت‌و رێكخراوه‌كان به یه‌كڕیزی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان‌و، پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان‌و، رێكخستنی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو.
|