مه‌لا جاسم كه‌لاری، ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی كه‌لار
ڕۆژی شه‌ممه 27 ی صه‌فه‌ری 1433 ی كۆچی به‌رامبه‌ر 21 ی كانزنی دووه‌می 2012 ی زاینی له باره‌گای ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كۆبونه‌وی ئاسایی مانگانه به ئاماده بونی به‌رپرسی ناوچه وئه‌ندامان، سه‌ره‌ڕای باسكردنی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێم وبابه‌ته گرنگه‌كانی زانایان، پێشنیار كرا بۆ لقی گه‌رمیان كه له ڕێیانه‌وه به‌رز بكرێته‌و بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه له‌مه‌ودوا بۆ پاراستنی پێگه‌ی مامۆستای ئاینی و دووركه‌وتنه‌و له بێ سه‌ر وبه‌ری هه‌ر مامۆستایه‌كی به‌ڕێز كه داوا ئه‌كرێت بۆ موناقه‌شه‌ی بابه‌ته ئاینییه‌كان كه بۆ مشت‌ومڕ له گه‌ڵ بیره‌جیاوازه‌كان ده‌كرێ به پرسی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان بێت، بۆ دیاریكردنی كه‌سی شیاو، وه هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وی به جێ بۆ ڕه‌خنه‌گران. |