رۆژی (22/1/2012) لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵستا به سازادنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان، كه تایبه‌ت به چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات، تێیدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت ئاماده‌ی بوون.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا مه‌لا ئازاد كه‌ركوكی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان وتاری به‌خێرهێنانی خوێنده‌وه‌و، هانی ئاماده‌بووانی دا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی جوان‌و شایسته پێشوازی له مانگی مه‌ولود بكه‌ن، به‌تایبه‌تی هه‌وڵبده‌ن له ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگ‌و مه‌ولوده‌كان ته‌نسیق‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان بكه‌ن.
دواتر مامۆستا مه‌لا حه‌مید سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توای لقی كه‌ركوك وتارێكی خوێنده‌وه، جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئاهه‌نگی مه‌ولود بیدعه نییه‌و، له‌و باره‌وه‌ش وه‌كو كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی شه‌رعی له‌و باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه لێژنه‌یه‌ك پێكهێندرا بۆ گفتوگۆكردنی را‌و سه‌رنج‌و پێشنیازه‌كانی ئاماده‌بووان.
شایانی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه شاندێكی وه‌قفی سوننی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سوننی به‌شداریان كرد، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سوننی كه‌ركوك رۆڵ‌و كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایانی به‌رز نرخاند، دواتر له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی دیاری به‌سه‌ر ئاماده‌بووانه‌وه دابه‌ش كرا‌و، به‌ڕێز مامۆستا شێخ ئیبراهیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك مه‌راسیمه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌برد.
|