لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی پزیشكی كه له كۆلیژی زانستی پزیشكی سعودی ئه‌نجامدراوه ده‌لێت:" ، چا له ماده‌یه‌ك پێكهاتووه كه دژی ژماره‌یه‌ك به‌كتریای ڕیخۆڵه‌یی ده‌وه‌ستێت .
كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری به‌شی ته‌كنیكی پشكنینی پزیشكی هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری چای سه‌وزو ڕه‌ش و چای گیایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جۆری به‌كتریا، له‌وانه‌ش به‌كتریای ڕیخۆڵه‌یی و سالمونیلاو سودومۆناس و كولێرا .
دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی چا به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له رێگه‌گرتن له گه‌شته‌كردنی ئه‌م به‌كتریایانه .
له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قوتابی ده‌رنجام دراوه ده‌ركه‌وتووه ، كه ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی چا ده‌ده‌ن، ئه‌وا ئاستی گه‌شه‌كردنی به‌كتریا له‌ناو جه‌سته‌یاندا زۆر كه‌متربوو ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی له خواردنه‌وه‌ی چا به‌دووربوون .
|