وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له راگه‌یاندنێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه رۆژی چوارشه‌مه یه‌كه‌م رۆژی مانگی مهلوده.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌یه:
ئاگاداریه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیه‌وه
ئاگادارى گشت موسلمانانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه پاش په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆلی چه‌ند رۆژه‌ى نێوانى لێژنه‌ى باڵا بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی دیوانى وه‌قفی سوننی له به‌غداد سه‌باره‌ت به دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژی مانگی ربیع الاول ده‌ركه‌وت كه‌وا :
به‌یانی رێكه‌وتى 24/1/2012 زایینی ته‌واوكه‌رى 30 مانگی سه‌فه‌رى 1433 كۆچیه، بۆیه رۆژی چواشه‌مه رێكه‌وتى 25/1/2012ی زایینی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ربیع الاولی 1433 كۆچییه. كه‌واته یادی مولودی (له‌دایك بوونی) پێغه‌مبه‌رى مه‌زن (محمد المصطفي ) (صلى الله علیه و سلم) 12/ ربیع الاول/1433 كۆچی ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر 5/2/2012 به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له گشت موسلمانانى كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین وئومێده‌وارین ئه‌م مانگه ببێته ده‌رگایه‌ك بۆ له‌دایكبوونی روحێكی نوێ له‌نێو جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه پڕ بێت له خۆنه‌ویستی و ومرۆڤ دۆستی وهه‌ق ویستی بۆ دابینكردن وزامنكردنی ئاینده‌یه‌كی ڕوون وگهشاوهو پڕ ئومێدی بۆ نه‌وه‌ی دوارۆژمان به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیدی باپیرانمان ، جارێكی تر ئه‌م یاده له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین. |