له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی پڕ خێری مه‌ولود یه‌كیـَی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به مه‌به‌ستی گرنگیدان به‌و یاده‌ریه‌و بایه‌خ دان به‌رز راگراتنی مانگی مه‌ولود، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌ی تایبه‌تی داناوه‌و له رێی لقه‌كانیه‌وه ده‌یه‌وێ ئه‌و یاده به جوانترین شێوه به‌ڕێوه بچێت‌و موسڵمانان سوودی لێ وه‌ربگرن.
له‌و باره‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به په‌یامی رایگه‌یان: سه‌باره‌ت به‌و یاده‌وه، یه‌كێتی زانایان ئاماده‌باشی زۆر‌و به‌رنامه‌رێژی باشی كردووه، چونكه یادی له دایكبوونی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ره(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، كه پێویستی به رێزگرتن‌و وه شایه‌نی هه‌موو رێزێكیشه، بۆیه له‌چه‌ند هه‌نگاوێكدا بۆ پێشوازی ئه‌و یاده، بڕیارمان داوه له رێی لقه‌كانمانه‌وه له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان ئاهه‌نگی مه‌ولود بگێرێن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی گوتیشی: هه‌ر به‌و بۆنه‌وه چه‌ندین لافیته‌و پۆسته‌راتی تایبه‌ت به مه‌ولودو ته‌نانه‌ت كتێبی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان‌و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاماده كراوه‌و، وابزانم ژماره‌ی ئه‌و جاره‌ی گۆڤاریش پتر ئه‌و باسانه له‌خۆ ده‌گرێت.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: ئه‌ركه هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یاده په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه‌و، بایه‌خی ته‌واو به ژیان‌و به‌سه‌رهات‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر وه‌ربگرین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه پێویسته حكوت‌و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان رێز له‌و یاده بگرن‌و به بایه‌خه‌وه سه‌یری بكه‌ن، ئومێدمان وایه به هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵاَ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه ساز بكه‌ین‌و مافی خۆی پێ بده‌ین.
|