له میانه‌ی لێدوانێكی بۆ گۆڤاری (په‌یامی زانایان) به‌ڕێز شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان (حه‌زره‌تی محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت رایگه‌یاند:
ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایان له یادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وێڕای ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یاده، به پێویستی ده‌زانین داوا له خه‌ڵكی موسڵمانی خۆمان بكه‌ین، كه رێزی تایبه‌ت له‌و یاده بگرن‌و هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی پتری سووننهتو به‌جێگه‌یاندنی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر بده‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌ركی زانایانی به‌ڕێزه گهورهییو ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌و زاته بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك‌و، ئه‌ركی موسڵمانانیشه به چاوی خۆشهویستیو رۆحێكی دیندارانه یادی مه‌ولود بكه‌نه‌وه، چونكه له كۆنه‌وه بایه‌خ به‌و یاده دراوه‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ریش ئه‌ركێكه ده‌بێ ئێمه لێی بهئاگاو هۆشیار بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و ئه‌ركێكه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان،
ئه‌وه‌تا جارێكیان پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ئیمانی كه‌ستان ته‌واو نابێ تا منی له خۆتان‌و ماڵ‌و منداڵتانو خۆشتر نه‌وێ. ئیمامی عومه‌ر فه‌رموی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له كه‌س زیاتر خۆشم ده‌وێی به‌س له نه‌فسی خۆم نا، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو:
كه‌واته ئیمانت ته‌واو نیه، دواتر ئیمامی عومه‌ر فه‌رموی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئێستا له‌خۆشم خۆشتر ده‌وێی، ئینجا پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: كه‌واته ئیمانه‌ت ته‌واوه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌وه‌شی گوت: نه‌ك ته‌نها له مانگی مه‌ولود به‌ڵكو له ته‌واوی مانگه‌كان ئێمه خۆشه‌ویستی ئه‌و زاته‌مان هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له‌و مانگه یادی له دایكبوونی ئه‌و زاته ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رووێكی جوانی پابهندیو نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی وه‌فاداری خۆمان به‌رامبه‌ر رێبازی پیشان بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: لێره‌وه به گرنگی ده‌زانم سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی‌و شاری هه‌ولیر به تایبه‌تی بكه‌ین، بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌یان سه‌باره‌ت به‌و یاده‌وه، ئومێده‌وارین ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه رێزی زۆر له‌و یاده بگرین‌و رۆحهكانمان به خۆشه‌ویستی حه‌زره‌ته‌وه ئاو‌و بده‌ینه‌وه.
|