ئا: مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
مامۆستایانی ئایینی: به‌رزترین په‌یامی مانگی مه‌ولود زیندووكردنه‌وه‌ی رهوشتو سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره. ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی (ربیع اڵاول)و، به‌بۆنه‌ی یادی مانگی له‌دایكبوونی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران، محمد (دروودو سه‌لامی خوا له‌سه‌ر هه‌موویان بێت)، به مه‌به‌ستی به‌رزو پیرۆز راگرتن‌و، دوباره ئاشناكردنهوهو زیندوو ڕاگرتنی ژیان‌و ژیاننامه‌و رهوشتو شكۆی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به موسڵمانان، رێَوڕهسمو چاڵاكی‌و، وتارخوێندنه‌وه‌و ئاهه‌نگ له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، به‌شێوازی جۆراوجۆر، به جۆش‌و خرۆشه‌وه سازدهكرێتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كوردستانیش، هه‌موو ساڵی به درێژایی مانگی مه‌ولود، وه‌ك نه‌ریتێكی كوردهواری له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكهكانو، له زۆربه‌ی مزگهوتو ته‌نانه‌ت ماڵه‌كانیش، وێڕای سازكردنی زۆرترین ئاهه‌نگی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود، چه‌ندین كاری خێرخوازی‌و، به‌رنامه‌ی ههمهجۆر بهڕێوهدهچێتو، چه‌ندین كتێب‌و نامیلكه‌ی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌وه دهنوسرێتو بڵاوده‌كرێته‌وه، ئێمه‌ش له گۆڤاری (په‌یامی زانایان) به‌م بۆنه‌وه به پێویستمان زانی كه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی بدوێنینو، به زاری ئه‌وانه‌وه په‌یامی زانایانی ئایینی كوردستان له مانگی مه‌ولود بگه‌یه‌نینه موسڵمانان.
مامۆستا مه‌لا عبدالله گه‌رمیانی
با به ڕهوشتهكانمان بیسه‌لمێنین شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌رین
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله گه‌رمیانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزكه‌وتی (حه‌زره‌تی ئیبراهیم) له كه‌لار، به‌م شێوه‌یه بۆ (په‌یامی زانایان) دواو گوتی: مانگی مه‌ولود مانگی تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانی موسڵمانه له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، به‌ر له‌هه‌ر شتێك با موسڵمان بڵێت: په‌یمان بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر سوننه‌ته‌كانت به‌ر نه‌ده‌ین و، تۆمان خۆشتر بوێ له‌باوك‌و دایك‌و منداڵ‌و مال‌و گیانی خۆمان، له‌ومانگه‌دا بۆ ته‌واوی ساڵ‌و ته‌مه‌ن پێشانی جیهانی بده‌ین بهڕهوشتهجوانهكانمان كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به لهشو گیان له ناومان نه‌ماوه په‌یامه‌كه‌ی زیندوه له ناومانداو، هه‌ڵگرو شوێنكه‌وته‌ی رێبازی ئه‌وین.
به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: له‌م مانگه‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ئهوقافو یه‌كێتی زانایان به‌رنامه‌و پڕۆگرامی زیاتر‌و تۆكمه دابڕێژن بۆ به‌رز راگرتن‌و چه‌سپاندنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رو، ئاشناكردنی زیاتری موسڵمانان به ڕێبازی به‌رزو به‌نرخی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زانایانی ئایینش له‌و مانگه‌دا له وتاره‌كانیان زیاتر تیشك بخه‌نه سه‌ر باسكردنی ژیانی پێغه‌مبه‌رو خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵان بۆ پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)و، گرنگی‌و گه‌وره‌یی شوێنكهوتهییو، خۆ دوورگرتن له بێفه‌رمانی سه‌روه‌رمان.
مامۆستا مه‌لا عماد نانه‌كه‌لی:
با مانگی مه‌ولود بكه‌ینه مانگی خێر‌و لێبوردهییو خۆشه‌ویستی
دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عماد نانه‌كه‌لی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (ماوان) له (كۆڕێ)، له وه‌ڵامی پرسیارێكی (په‌یامی زانایان). كه په‌یامی به‌ڕێزیان به بۆنه‌وه چیه گوتی: ئه‌م مانگه‌و ئه‌م رۆژه رۆژێكی گه‌وره‌یه‌و، له‌م رۆژه زاتێك له دایك بوو كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له جه‌هل و نه‌زانی ده‌رهێنا بۆ ژیان وخۆش به‌ختی دونیا‌و دواڕۆژ، پێویسته هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وه‌ك هه‌میشه به وتار وئاهه‌نگ ئه‌م یاده جوانتر و رازاوه‌تر بكهنو، هه‌ڵبستن به چاپكردن‌و دابه‌شكردنی چه‌ند په‌رتوكێك به‌سه‌ر موسڵمانان، كه پوخته‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ر له‌خۆبگرێت (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ زیاتر شارهزاكردنی موسڵمانان، وه موسڵمانانیش ده‌بێت ههركارێكو چاكه‌یه‌ك كه له ده‌ستی دێت درێخی نه‌كات، به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م رۆژه به‌رز رابگرێت.
مامۆستا مه‌لا مه‌ریوان نه‌جم:
پێویسته له‌و مانگه خولی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بكرێته‌وه‌و منداڵه‌كانمان ئاشنای ژیانی بكه‌ین
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه مامۆستا مه‌لا مه‌ریوان نه‌جم پێشنوێژ‌و وتارخوێن له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گوتی: با موسڵمانان مانگی مه‌ولود بكه‌نه مانگی برایهتیو ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو ئاینه‌كان له‌كوردستان‌و، مامۆستایانی ئایینی موسڵمانان ئاكاداربكه‌نه‌وه له رێزگرتنی ئاینهجیاوازهكان له‌ئیسلام.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا مامۆستا مه‌ریوان گوتی: پَیم باشه كه ئه‌م خاڵانه له‌م مانگه‌دا جێبه‌جی بكرێ: یه‌كه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ گه‌نجان و منداڵان بۆ ئاشنابوون و ناسینی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له هه‌موو شاره‌كاندا. دووه‌م: له‌م ساڵدا بره‌وی زیاتر به‌م یاده بدرێت و هانی خه‌ڵكی بدرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یادی مه‌ولود. سێیه‌م: به‌رنامه‌و پڕۆگرامی تایبه‌ت به‌ناسینی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له راگه‌یاندنه‌كاندا به‌به‌شداری مامۆستایانی خاوه‌ن ئه‌زموون پێشكه‌ش بكرێ. چواره‌م: هه‌وڵ بدرێ به مه‌به‌ستی قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان، له‌م یاده‌دا نوێنه‌رانی ئایینه جیاوازه‌كان له‌ئیسلام بانگهێشتی ئاههنكو رێوڕه‌سمه‌كانی مه‌ولود بكرێن بۆ به‌شداری كردن.
پاشان مامۆستا مه‌لا جیهاد بێسڤكی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (شێخ سه‌عیدی پیران) له شاری دهۆك بۆ (په‌یامی زانایان) گوتی: من پێباشه كو هه‌ول دانا ساخكرنا یادا بونا فه‌خرێ عاله‌مێ محمدی(سلاڤ ل سه‌ر بن) ل ژێر چارچوڤێ دهستیردایی ژلایێ ئایینێ ئیسلامێ ڤه بهێته كرن، كاره‌كه بو نیكرن و ساخكرنا په‌یاما پیروزا ئه‌و پێهاتی كو په‌یوه‌ندیا وی دگه‌ل خه‌لكی راستگویێ ئه‌مین بویه، ب دلۆڤانی و لێبورین بویه، له‌وڕا دشێم بێژم تێگه‌هشتنا موسڵمانان بۆ ڤێ ساخكرنێ بیر ئینان بیت ل گور په‌یاما وی یا پیر‌وز، كو دلۆڤانی بویه بۆ هه‌می جیهانێو، په‌یاما وی بویه نه‌خشه ل سه‌ر دلو ومهژیو وده‌رونی.
مامۆستا مه‌لا جیهاد بێسڤكی:
هه‌می ده‌زگه‌هێن راگه‌هاندنێ رولێ وان یێ به‌رچاڤ بیت بوڤێ یادێ
مامۆستا مه‌لا جیهاد زیاتر گوتی: په‌یاما من بو موسڵمانان ئه‌وه كو خۆ ل دینێ خودێو شه‌ریعه‌تێ زێتر شاره‌زا بكهنو، بزانن و كارپێبكه‌ن و كار بۆ بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ری بۆ‌خو بكه‌ینه چاڤ لێكهرێ باش، هه‌ر وه‌كی خودایێ مه‌زن ده‌رباره‌ی وی دبێژیت: (لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ والْيَوْمَ الْاَخِرَ وذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا)الاحزاب (21).
هه‌روه‌سا پێدڤی یه كو ژ بۆ پتر پیته‌دان ب ڤێ یادێ:
یه‌ك: هه‌می ده‌زگه‌هێن راگه‌هاندنێ رولێ وان یێ به‌رچاڤ بیت بوڤێ یادێ.
دوو: دڤێ روژێدا هاریكاریا كه‌سانێن فه‌قیرو ژار بێته‌كرن ب دانانا به‌رنامه‌كێ هاریكاری بۆ هه‌ژاران.
سێ: خرڤه‌كرنا خه‌لكه‌كی ل هولێت بیره‌وه‌ریا و ئاهنگێت رێك وپێك بێنه رێخستن.
چار: هه‌روه‌سان ل مزگه‌فتان هه‌می فه‌رمانبه‌رێت وێ ئامادهكریهك بێته‌كرن و ئه‌وقاف هاریكاربیت.
پێنج: هنده‌ك په‌رتوك ب زمانێ كوردی ل سه‌ر ژیانناما پێغه‌مبه‌ری(سلاف لێ بن)و، پهیاماوی ل سه‌ر موسلمانان بێنه گێران.
شه‌ش: هه‌می لق و لژنێت زانایان ئاماده‌كاریێ بو ڤێ یادێ بكه‌ن.
|