دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌رواری 30/1/2012 به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و ئاماده‌بوونی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌ر وه‌زعی ئێستای یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و ئیش و كار‌و چالاكیه‌كان به‌تایبه‌تی ، هه‌رله‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كرا سه‌باره‌ت به پرسی لێژنه فه‌تواكانی لقه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی لق بۆ جێ به‌جێ كردنی و پاشان باس له كار‌و ئه‌ركی لێژنه ناوچه‌كان كرا‌و راپۆرتی ناوچه‌كان خرایه به‌رباس و هه‌ڵسه‌نگاندن ...
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی لق بۆ پێشوازی له یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌نجومه‌نی لق بریاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ده‌ست به‌ئاماده‌كارییه‌كان بكرێت و بریاریان دا به‌وه‌ی كه له رۆژی 12/ ربیع الاول /1433 كۆچی رێكه‌وتی 5/2/2012 زاینی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و فراوان له قه‌زای كه‌لاری سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكبخرێت و هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریاری ئه‌وه‌درا كه ئه‌مساڵ گرنگی ته‌واو به‌و یاده پیرۆزه بدرێت له ناوچه‌كانی تری سه‌ربه لقی گه‌رمیان ...
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی لق تایبه‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان به سایتی زانایانی راگه‌یاند و گووتی " ئێمه له‌لقی گه‌رمیان بۆ ئه‌مساڵ بریارمانداوه چی وه‌كو خۆمان چی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی گه‌رمیان ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و یاده به‌رز راگرین له سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان چ له شاروشارۆچكه‌كانی تری سنوره‌كه و پشت به‌خۆا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كاری جوان و قه‌شه‌نگ و فراوان ئه‌نجام بده‌ین ". |