لقی سلێمانی
ڕاگه‌یاندن/ محمد كه‌ڵكه سماقی
ڕۆژی پێج شه‌ممه به‌رواری 26/1/2012 لقی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌ر پرسی لق مامۆستا (نجم ا‌لدین) و به‌ڕێزان مامۆستا (كریم) سه‌رسوراوی و مامۆستا (حمید) ڕه‌باتی و مامۆستا (ابراهیم) و مامۆستا (عباس) و مامۆستا (مصطفی) و مامۆستا (محمد) كه‌ڵكه‌سماقی كارگێرانی لق سه‌رپه‌ره‌شتی كۆ بونه‌وه‌یه‌كی گشتیان كرد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی (4) یه‌كێتی زانایان به ئاماده بوونی به‌ڕێزان به‌رپرسی ناوچه مامۆستا (اسماعیل) خوامراد و به‌رێزان مامۆستا (عمر) وولیانی و مامۆستا (محمد) كارگێڕانی ناوچه و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناوچه‌كه.شایانی باسه كۆبوونووه‌كه به مه‌به‌ستی زیاتر به ئاگابوون له كێشه‌وه‌گیرو گرفته‌كانی مامۆستایانی ناوچه‌كه وبه‌هاناوه چوونی داواكارییه‌كانی مامۆستایانی ناوچه‌كه له دانیشتنه‌كه‌دا دوای ووته‌ی به خێرهاتنی له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا (اسماعیل) به‌رپرسی ناوچه ،به‌رپرسی ناوچه به‌ڕێز مامۆستا
(نجم ا‌لدین قادر) به‌رپرسی لق سوپاس و پێزانینی خۆی و مامۆستایانی ده‌سته‌ی كارگێڕای لقی به به‌ڕێزتان ڕاگه‌یاند له به‌رانبه‌ر ئاماده بوونیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاشان مامۆستا نحم ا‌لدین هه‌ندی له كاروچالاكییه‌كانی زانایانی به به‌ڕێزیان ڕاگه‌یاندو و پێی ڕاگه‌یاندن كه یه‌كێتی زانایان له گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رچاودایه به‌ڵام گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی زانایان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری گشت مامۆستایانی به‌ڕێز ده‌بێت وه هیوای سه‌رفرازی بۆخواستن پاشان گوێ گیرا له داواكاری و پێشنیاره‌كانی مامۆستایانی به‌ڕێز بۆ به‌ره‌وپێش چوون و زیاتر كارامه‌یی زانایان به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتنه‌دا پاشان به‌خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه كۆبونه‌وه‌كه به‌كوتا هات.. |