رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/1/2012 شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان دكتۆر كارزان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌و، سۆزان خان جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌و، مامۆستا محسن ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی تنفیزی یه‌كێتی زانایانی كورستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتێكدا به‌ڕێز دكتۆر كارزان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو، پوخته‌ی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خسته ڕوو، كه گرنگترینیان به كلتوركردنی خوێندنه‌وه‌یه له كوردستاندا‌و، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه كه، به به‌راورد له‌گه‌ل وڵاتانی ده‌ره‌وه تاكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌یه،پاشان مامۆستا محسن داوای له زانایان كرد: كه ده‌كرێ له‌رێگه‌ی مینبه‌ره‌وه مامۆستایانی ئاینی هانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن، بۆ گرنگی دان به‌لایه‌نی خوێندنه‌وه.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌واوی ئاماده‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی زانایانی نیشاندا بۆ گشت هاوكاریه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌و، وێڕای ده‌ستخۆشی په‌یامی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌پیرۆزو به‌رزنرخاند‌و، تیشكی خسته سه‌ر گرنگیدانی ئیسلام به‌خوێندن‌و خوێندنه‌وه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: گه‌ل‌و ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر وشه‌ی (اقرأ) بنیادنراوه، هه‌ر بۆیه‌یش مامۆستایانی ئایینی هه‌موویان خاوه‌نی په‌رتوكخانه‌ی تایبه‌تی خۆیانن له‌ماڵ‌و مزگه‌وته‌كانیانه‌وه‌و، هاوشێوه‌ی ماسی‌و ئاون سه‌باره‌ت به‌كتێب‌و موتاڵه‌عه‌كردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتی: یه‌كێتی زانایان، باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی خاوه‌نی په‌رتوكخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و، له هه‌ركاتێك بۆ هه‌ركه‌س‌و قوتابی‌و مامۆستایه‌ك،یان كۆمه‌ڵه‌كه‌تان‌و هه‌رخوێنه‌رێكی به‌ڕێز ده‌رگای واڵایه‌و، باره‌گای زانایان ماڵی هه‌مووانه.
دواتر شاندی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس بۆ هه‌ڵوێستی زانایان، داوایانكرد كه وۆرك شۆپێك سازبكرێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
شایانی باسه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له 16/6/2011 دامه‌زراوه‌و، به ئامانجی به كه‌لتوركردنی خوێندنه‌وه له‌ناو چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا
|