ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 31//1/2012 به سه‌ر په‌رشتی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لق هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان به‌ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و، ئه‌ندام‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سنوری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌رێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ سازدانی چه‌ندین كار‌و، چاڵاكی جۆراو جۆر به بۆنه‌ی له دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد المصگفی ( درودی خوای لێبێت) وهه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه . بۆیه بڕیار درا له یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت) له ناوشاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری چه‌ندین ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ساز بكرێت‌و، كۆمه‌ك‌و، هاوكاری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بێ سه‌رپه‌رشتان‌و، په‌ك كه‌وته‌و، نه‌خۆش دابه‌شبكرێت، به هۆی خێر خوازانی ناوشاری هه‌ولێر، وه‌ك زیندوكردنه‌وه‌ی سوننه‌تێكی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت) .
|