دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 31/1/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق به‌شدارییان كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌كانی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه له بینای رۆشنبیری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لار رێكخرابوو تیایدا چه‌ند بابه‌تێك خرایه روو له‌سه‌ر كاروپرۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و شێوازی هه‌ماهه‌نگی و كاركردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی بۆردی رێكخراوه‌كان و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دارشتنی ره‌شنوسی چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه ...
دواتر به‌شێوه‌ی گفتوگۆی كراوه ئاماده‌بوان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان دیدو تێروانینی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته‌روو ...
شایانی باسه شاندی یه‌كێتی زانایانیش تێروانین‌و كاره‌كانی خۆیان له‌و پێناوه‌دا ئاماژه پێدا بۆ زیاتر خزمه‌تكردن له‌و بوارانه‌دا و كۆبونه‌وه‌كه زیاتر له سی كاتژمێری خایاند. |