دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین : گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 12/ربیع الاول /1433 كۆچی رێكه‌وتی 5/2/2012 زاینی كاتژمێر 9 ی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محمدالمصطفی درودی خوای له‌سه‌ربێت مه‌راسیمێكی ئاهه‌نگ گێران له‌شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو ...
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌رێوه‌یان ئه‌بردو سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری زۆرێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌حكومیه‌كان و به‌رپرسانی حیزبی و رێكخراوه‌كانی سنوره‌كه‌و مامۆستایانی مێزه‌ر سپی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی و زۆرێك له موسوڵمانانی به‌رێزی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون سه‌ره‌تا به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سه‌ید ئه‌مینه‌وه ده‌ستی پێكردوو پاشان ووتاری سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانه‌وه خوێندرایه‌وه و تیایدا په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایانی گه‌یانده ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌و سه‌رجه‌م موسوڵمانانی سنوره‌كه
پاشان ووتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رێبوار مه‌لا مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیانه‌وه خوێندرایه‌وه هه‌رله‌و ئاهه‌نگه‌دا مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامه‌ی كوردستان به‌ناوی لقی گه‌رمیانه‌وه ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و له‌ووته‌كه‌یدا به‌ناوی لقه‌كه‌یه‌وه پیرۆزبایی زانایانی یاینی گه‌یانده ئاماده‌بوان و موسوڵمانانی ده‌ڤه‌ره‌كه و هیوای خهواست ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ببێته هه‌وێنی یه‌كریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی نێوان رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌روه‌ها داوای له‌موسوڵمانان كرد كه ئه‌م یاده بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی زیاتر بۆلای په‌روه‌ردگارو ره‌نگدانه‌وه‌ی سونه‌ته‌كان و كرداره‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای له‌سه‌ربێت له ژیانی رۆژانه‌یاندا
پاشان هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توای لقی گه‌رمیان مامۆستا مه‌لا عبدالهادی پێش نوێژ‌و ووتارخوێنی مزگه‌وتی خێرخوازان له رزگاری و مامۆستا مه‌لا گارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له سێ ووته‌ی جیادا تیشكیان خسته سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت و خۆشویستی ئه‌و په‌یامبه‌ره ئازیزه
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌ی زیاتر ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازاندبویه‌وه ئه‌و سرودو مه‌دایحانه بوو كه ناوبه‌ناو له‌لایه‌ن گروپی ئاینی شه‌پۆله‌وه كه له‌شاری دوز خورماتوو وه‌وه بانگهێشت رابوون پێشكه‌ش ئه‌كرا و جه‌وێكی ئیمانی جوانیان ره‌خساندبوو
شایانی باسه هه‌رله‌و ئاهه‌نگه‌دا هه‌ریه‌كه له سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و لقی 22 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و لقی گه‌رمیانی حزبی زه‌حمه تكێشانی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و مه‌كته‌بی زانایانی ئاینی یه‌كگرتوو له گه‌رمیان و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و روناكبیری پارێزگای كه‌ركوك و مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ناوه‌ندی رێكخراوه‌دیموكراتیه‌كانی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و عه‌شیره‌تی سه‌یانی به بروسكه به‌شدارری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بوترێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ جیا له‌ساڵانی تر موسوڵمانانی گه‌رمیان پێشوازی یه‌كی گه‌رم و به‌شداریه‌كی فراوانیان هه‌بوو له یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا |