به پێی هه‌واڵێكی سایتی موحیت، قوتابیانی كۆلێژی پزیشكی، له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی وڵاتی میسڕ، له رێگه‌ی كه‌مپینێكدا له ژێر ناوی (یه‌ك ئامانجین) داوای خوێندنی وانه‌ی تایبه‌ت به ئیعجازی زانستی قوڕئان‌و فه‌رمووده‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
ئه‌مه‌و له میانه‌ی زنجیره چاڵاكیێكدا، كه‌مپینی ناوبراو، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه: به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یام‌و داخوازییه‌كه‌یان، له پشووی نیوه‌ی ساڵدا، وێڕای كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خول‌و كۆڕ‌و رۆشنبیری‌و گشتی‌و رامیاری‌و ئایینی، چه‌ند خولێكی له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده راده‌گه‌یه‌نن‌و، دواتریش له ئاهه‌نگێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووان دابه‌ش ده‌كرێت.
|