راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
شه‌وی یه‌كشه‌ممه 11\12- ربیع الاول -1433 به‌رامبه‌ر به 4\5-2-2012 به سه‌رپه‌رشتی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پیشوازیكردن و به‌خێرهێنانی یادی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ری پیشه‌وا محمد صلی الله علیه وسلم، له مزگه‌وتی خێرخوازان له شه‌قڵاوه هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌ریز مامۆستا مه‌لا عبدالهادی پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگه‌وت و كارگێڕی لق، له وته‌یه‌كیدا میوانانی به‌خێرهێنا، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تحسین به‌رپرسی لق وتارێكی به‌ناوی لق پێشكهشكردو، دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا یونس باویانی كارگێڕی لقی شه‌قڵاوه وتارێكی سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی مهولودو، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی 12-ربیع الاول به‌رامبه‌ر 5-2-2012 لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی شه‌قڵاوه، بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی له دایكبونی مامۆستا‌و سه‌ر مه‌شقی مرۆڤایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم، كاتژمێر 9:30 ی به‌یانی هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شه‌قڵاوه.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خویندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان مامۆستا مه‌لا عبدالعزیز وته‌ی به‌خێرهێنانی پێشكه‌شكرد، پاشان به‌ڕێز حاجی سه‌رباز به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه وتاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی پێشكه‌ش كرد، دواتر رێزدار مامۆستا مه‌لا عوسمان وتاری لقی شه‌قڵاوه‌ی پێِشكهش به ئاماده‌بوان كرد.
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایان و لایه‌نه سیاسی یه‌كان و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و جه‌ماوه‌ری ئیسلام په‌روه‌ری شه‌قڵاوه‌و نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كانی شه‌قڵاوه به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد‌و، ئاهه‌نگه‌كه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان .
ئێَوارهی هه‌مان رۆژ، شاندیكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، له شاره‌دێی كۆرَێ كه خه‌لكی كۆڕێو ده‌وروبه‌ری هه‌ستابون به‌سازدانی له مزگه‌وتی حاجی حمید خۆشناو.
ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز‌و پیشكه‌شكردنی وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا زبێر پیشنویژو وتار خوینی مزگه‌وت و و كارگێڕی لقی شه‌قڵاوه ده‌ستی پێكرد، پاشان مامۆستا مه‌لا تحسین به‌رپرسی لق وتاری لقی شه‌قڵاوه‌ی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، دواتر وتاری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاجی سه‌رباز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه پێشكه‌ش.
|