ڕاگه‌یاندن /محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 1/2/2012 به‌سه‌رپه‌ره‌شتی به‌رپرسی لق به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین قادر‌و، به ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و گشت به‌رپرسی ناوچه‌كانی ناوشار و ده‌وربه‌ری شاری سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لق دوای به‌خێرهێنانی مامۆستایانی ئاماده‌بوو، تیشكی خسته سه‌ر دوایین باس‌و بارودۆخی ناوچه‌كه‌و هه‌رێم به تایبه‌تی، پاشان هه‌ریه‌ك له مامۆستایان ڕاوبۆچوونی خویان ده‌ربڕی، دواتر‌و بڕیار‌و راسپارده‌ی پێویست له‌سه‌ر دیاری كردنی ڕۆژ و شوێن و كاتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی یادی له دایك بوونی حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌رچوو، تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رنامه‌ڕێژی وخۆسازدان پێداویستی یه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌و، ئاگاداركردنه‌وه‌ی زانایانی به‌ڕێز بۆ ڕۆژ و شوێنی ئاهه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوچه‌كان كرایه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پڕۆژه نه‌وتی یه‌كان كرا، كه به هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وانه‌وه نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ر به لقی سلێمانی دابین كراوه.
له كۆتاییشدا وێڕای بڕیاردرا هه‌موو مانگێك كۆبونه‌وه‌ی گشتی لق ئه‌نجام بدرێت‌و، چه‌ندین پێشنیاز و داواكارییه‌كی تر پێشكه‌شكران و بڕیاردرا كاریان له سه‌ر بكرێت.
|