به‌بۆنه‌ی ساڵیادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر سه‌روه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له پێنج نامه‌ی جیاوازدا پیرۆزبایی خۆیان به‌بۆنه‌ی هاتنی مه‌ولود به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئه‌میندار گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی گه‌یاندووه.
له نامه‌كاندا وێڕای پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌ی ئه‌م یاده، داوای شیفا بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له هه‌ر پێنج سه‌ركرده‌كه ده‌كه‌ن، هه‌میشه خاوه‌نی هه‌ڵوێست‌و ئاكاری مه‌زن‌و گه‌وره بن بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت‌و دادپه‌روه‌ری‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد‌و په‌ره‌دان به پێشختنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتی.
|