راگه‌یاندنی لقی سۆران:
شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و، به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی لق، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 12ی یه‌كگرتوی ئیسلامی یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس وئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا وێڕای گه‌یاندنی پیرۆزبایی، چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌ی په‌یوه‌ست به رۆڵی زانایان وئاینی پیرۆزی ئیسلام و، هه‌وڵدان بۆبه‌رزڕاگرتنی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای لێبێت)و، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا بۆزیاتر بره‌و دان به مه‌سه‌له ئاینیه‌كان چه‌ند خاڵێكی ناودیداره‌كه‌بوون‌و، وهه‌ردولا هیوایان خواست ئه وجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وامیان هه‌بێت له پێناو خزمه‌تكردنی ئاین ونیشتمانه‌كه‌مان .
|