به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌رزاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 7/2/2012 شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌كته‌به‌كانی دیكه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی به گه‌رمی پێشوزایان لێكرا.
شاندی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 18 ساڵ به‌سه‌ر ئبعلانكردنی‌و ئومێدیان خواست له كاری خۆیان سه‌ركه‌وتوو بن، له‌لای خۆشیانه‌وه هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك خزمه‌ت به خه‌ڵكی كوردستان‌و هه‌رێمی كوردستان بكات.
|