راگه‌یاندنی لقی سۆران:
له سه‌روبه‌ندی دروست بوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی قه‌زای چۆمان، كه بوه هۆی گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و، دواتریش داخستنی رێگه‌ی سۆران- حاجی ئۆمه‌ران، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان به جددی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی وپیاوماقوڵانی ده‌ڤه‌ره‌كه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یانداو رۆڵی هێوركردنه‌وه‌و ئارامی ناوچه‌كه‌یان بینی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕای پاڵپشتیان وپشتگیری كردنیان بۆ داواكاریه‌كانی خه‌لكی باڵه‌كایه‌تی، به‌شێك بوون له‌كلیلی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی هاتوچۆی نێوان چۆمان وحاجی ئۆمه‌ران و، راسته‌وخۆ دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌و، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ‌و دادی هه‌رێمی كوردستان و، گه‌یاندنی په‌یامی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان، هه‌وڵێكی تری ناوچه‌ی زانایان بوو، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌روه‌ربونی یاسا‌و جێ به‌جێ كردنی به‌شێوه‌یه‌كی عادیلانه‌و پاراستنی ره‌وشی ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌و له په‌یوه‌ندیه‌كدا به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایان له چۆمان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا فه‌رمان محمد رایگه‌یاند: كه ئه‌وان هه‌رله‌سه‌راته‌وه هه‌وڵیاندا كێشه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كاو، به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه له رێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ربكرێ، چونكه دیاره هه‌موولایه‌كمان به رژه‌وه‌ندی خۆمان له‌به‌ر قه‌راربوونی ئارامی و، ره‌وشێكی گونجاوبۆ ناوچه‌كه ده‌بینینه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستای ناوبراو سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه چوونی داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆپشتیوانی حكومه‌ت له جێ به‌جێ كردنی یاسا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له كه‌یسی ئه‌وكێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه بووه هۆكاری ناڕه‌زایی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی و، سوپاسی خه‌ڵكیشی كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه داواوداخوازیه‌كان خسته روو.
|