راگه‌یاندنی لقی شێخان:
رۆژی 5/2/2012 به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی یادی مه‌لود‌و، له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به سه‌رپه‌رشتی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێنج ئاهه‌نكی مه‌ولود له هه‌ریه‌ك ناحیه‌ی قه‌سرۆك و كۆمه‌ڵگای كه‌له‌كچی و كۆمه‌ڵگای چڕه‌و، گوندی مریبا و، گوندی بلان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له رۆژی 6/2/2012 له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان به هه‌ماهه‌نگی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان‌و، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌ڤه‌ره‌كه له موسڵمان و ئێزیدی و مه‌سیحی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌و فراوانی سازكرا.
له‌م مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕیز مامۆستا مه‌لا محمد احمد محمود به‌رپرسی لقی شێخان له‌وتارێكی پێشكه‌شكردو، تیایدا سوپاسنامه‌یێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له ئاهه‌نكی له دایكبونی فه‌خری كائینات (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
شایه‌نی باسه: هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا لقی شێخان یه‌كێتی زانایان 100دانه له كتێبی ی (فقه السیره) دكتۆر (محمدسعید رمضان البوطی)، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان بۆنه‌وه لقی ناوبراو لێژنه‌یێكی دروستكرد بۆ سه‌ردانی كردنی ژماره‌یه‌ك ماڵی منداڵه بێ باوكه‌كان‌و، ماڵی هه‌ندێك له زانایانی ئایینی كۆچكردووی ناوچه‌كه.
|