دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی ره‌سوڵی (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، نازدار سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 6/2/2012 له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی رزگاری له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاهه‌نگێكی ئیمانی فراوانی شایسته‌ی به‌رێوه‌برد.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا پشتیوانه‌وه ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه پێشكه‌شكراو، تیایدا به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لقی گه‌رمیانه‌وه پیرۆزبایی ساڵیاده‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محمدی به موسوڵمانان و ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه گه‌یاند و، وێڕای ئه‌وه‌ش سازدانی ئه‌و جۆره ئاهه‌نگانه‌ی به‌ئه‌ركی یه‌كێتی زانایان و زه‌روره‌تی سه‌رده‌م وه‌سفكردو، داوای له‌موسوڵمانان كرد به شێوه‌یه‌كی گه‌رم و گوڕ بایه‌خێكی باش به‌و یاده بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زیاتر‌و زیاتر له‌دڵماندا بچه‌سپێت .
پاشان وتاری ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان و لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ئاهه‌نگ له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالمجید كارگێڕی ناوچه‌ی كه‌لاره‌وه خوێندرایه‌وه‌و، تیایدا به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ناوچه‌كه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان و ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه كرد‌و زۆر به‌گه‌رمی به‌خێری هێنان ...
پاشان مامۆستا مه‌لا گارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایان وتارێكی به‌پێزی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاده‌پیرۆزه‌دا و، دواتر‌و بۆزیاتر رازاندنه‌وه‌ی مه‌ولود نامه‌كه، به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئه‌ڕكان محمد احمد و مامۆستا مه‌لا علی محمود به‌قه‌صیده‌یه‌ك به‌شداری مه‌راسیه‌كه‌یان كرد‌و، به دابه‌شكردنی شیرینی و خوارده‌مه‌نی به‌سه‌ر به‌شداربواندا كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
شایانی باسه: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا بۆیه‌كه‌مین جاره به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌و یاده پیرۆزه له‌و شارۆچكه ئه‌نفالنشینه‌دا بكرێته‌وه كه ئه‌ویش خۆی له هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی زانایان ئه‌بینێته‌وه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه.
|