دوای په‌خشكردنی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی له به‌رنامه‌ی به‌بوێریدا، ناڕه‌زاییه‌كی زۆر له ناو هاووڵاتیانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌و به‌رنامه‌یه دروست بوو، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دوو جار هه‌وڵی جدی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه دا، كه به‌رنامه‌كه چاكسازی تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی دروست به باوه‌ڕ‌و دینداری خه‌ڵكی كوردستان بكات.
به‌ڵام به‌رنامه‌كه به‌رده‌وام بوو، دیاره ئێستاش كه‌ناڵه‌كه خۆیان گه‌ییشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه به‌رنامه‌كه پێویسته رابگیرێت، وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئێن ئار تی هاتووه: ئه‌وان ئامانجیان خزمه‌ت بووه، به‌ڵام كه ئامانجه‌كه‌ی نه پێكا بێ، ئه‌وا به‌رنامه‌كه راده‌گرن‌و، بڕیاری راگرتنی یه‌كجارییان داوه، چونكه خۆیان رایان گه‌یاندووه كه ئه‌وان (وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر‌و خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌و ته‌واوی ستافه‌كه) موسڵمانن‌و، رێگه‌ش ناده‌ن له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان سوكایه‌تی به ئیسلام بكرێت.
له‌و باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: له یه‌كه‌م هه‌وڵماندا به‌رپرسی كه‌ناڵه‌كه كاك توانا پێشوازییه‌كی جوانی له قسه‌كانمان كرد‌و، پێی راگه‌یاندین ئامانجمان دژایه‌تی ئیسلام نییه‌و، هه‌موو تێبینییه‌كان به هه‌ند وه‌رده‌گرین، بۆیه ئێمه سوپاسمان كرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی، دیاره داواكاریه‌كانی ئێمه‌ش له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵكی كوردستان بوو، به‌ڵام دواتر دیار بوو ئه‌وه‌ی به ره‌سمی بۆمان ناردبوو وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا‌و، ناڕه‌زایی خه‌ڵك له شێوازی به‌رنامه‌كه به‌رده‌وام بوو، بۆیه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ده‌خولی كاری به‌رنامه‌كه‌مان نه‌كرد، ته‌نها داوامان له مامۆستایانی ئایینی كرد به‌شداری نه‌كه‌ن تا ئامانجه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه روون ده‌بنه‌وه.هه‌ر لێره‌شه‌وه وه‌كو یه‌كێتی زانایان سوپاسی ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین، كه به كاری بانگه‌وازی هه‌ڵده‌ستن، كه به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یان نه‌كرد، چونكه ئامانجه‌كه‌ی هه‌ر نادیار بوو.
سه‌باره‌ت به داخستنیشی گووتی: ئێمه ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین له‌وه ى موراعاتی هه‌ستی موسڵمانانی كوردستانیان كردووه، چونكه خه‌ڵك ته‌واو له شێوازی ئه‌دای به‌رنامه‌كه ناڕازی بوون، وه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، نه ته‌وه‌ره‌كان‌و، نه پرسیاره‌كان جێگه‌ی ترس نین، چونكه زۆربه‌یان له‌مێژه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه‌و، ئیسلامیش وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه به‌بێ دوو دڵی و دڵه‌راوكێ، به‌ڵام ئه‌دایه‌كه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێوازێكی خراپ بوو، بۆیه ده‌كرێ به به‌رده‌وامی هه‌مان ئه‌و پرسیارانه بكرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆنی دژایه‌تی لێبكرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT) یه:
ئاگادارییه‌ك له كه‌ناڵی NRT یه‌وه بۆ بینه‌رانی خۆشه‌ویستی كه‌ناڵه‌كه‌مان:
وه‌ك هه‌مووتان ئاگادارن كه كه‌ناڵی ئێن ئار تی له لایه‌ن ستافێكه‌وه به‌رێوه ده‌برێت كه هه‌موویان موسوڵمانن ،وه جگه له‌وه‌ش به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه و خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه‌ش یه‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و موسوڵمانن ، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه ئه‌و كه‌ناڵه رێده‌تات كه‌س هێرش بكاته سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام،وه نه ده‌هێلێت كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت یۆ كارێكی له‌و جۆره،وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئار تی كه‌ناڵێكی ئه‌هلییه و ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی داوه به هه‌موو پێشكه‌شكاره‌كان و ستافی رۆژ‌مانه‌وانی كه‌ناڵه‌كه و سانسۆر و چێككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی دانه‌ناوه بۆ دووباره چێككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌رهه‌مده‌هێنرێت،بۆیه رێگری له كاری رۆژ‌نامه‌وانی پێشكه‌شكار و ستافی كه‌ناڵه‌كه ناكات و ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی داونه‌تێ،به‌ڵام ئه‌م سه‌رپشكی و سه‌ربه‌خۆییه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هێرش كردنه سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك یان لادان له كاری رۆژ‌نامه‌وانی پیشه‌یی بگرێته‌وه.
بۆیه له سۆنگه‌ی په‌رۆشی و رێزگرتن له بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك بزانن كه ئێمه وه‌ك ستافی كه‌ناڵی ئێن ئار تی به‌هه‌مان شێوه‌ی زۆرینه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌م ووڵاته موسوڵمانین و مه‌به‌ستمان نه‌بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكه‌ین كه ئاینی خۆمانه،بۆیه بریارماندا به راگرتنی به‌رنامه‌ی به‌بوێری به شێوه‌ی كۆتایی نه‌ك ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ،به‌و پێیه‌ی ئامانجی ئێمه له ئه‌ساسا خزمه‌تكردنی ئاینی ئیسلام و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ي كه وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌پێكاوه بۆیه ئه‌م بریاره‌مان دا.
له‌گه‌ڵ رێزی ستافی كه‌ناڵی ئێن ئار تی
|