راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له دایكبوونی سه‌روه‌ری جیهان حه‌زره‌تی محمد(دروودی خوای له‌سه‌ربێت)، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی سۆران، وێڕای سازكردنی چه‌ندین ئاهه‌نگ له سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كانی سنوره‌كه به‌وبۆنه‌وه، به‌شاندێكی تایبه‌ت له هه‌ردوولابه سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و، به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به شداریان كردله هه‌ریه‌ك له ئاهه‌نگه‌كانی (مزگه‌وتی حاجی وه‌فا له قه‌زای رواندوزو، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی خه‌لیفان‌و، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مێرگه‌سورو، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سمیلان‌و، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سیده‌كان‌و، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌دێی وه‌رتێ‌و، مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی دیانا)، كه‌هه‌ریه‌ك له‌م ئاهه‌نگانه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی زانایان وتبَینه‌رایه‌تیه‌كانی سنوره‌كان سازكرابوون و، به‌شداربوونی شانده‌كه‌ش گوڕوتینێكی تایبه‌تی به‌خشیبووه ئاهه‌نگه‌كان، ئه‌مه جگه له‌به‌شداربونیان له هه‌ریه‌ك له ئاهه‌نگه‌كانی مه‌ولودی مزگه‌وته‌كانی: (خێرخوازان، ئازادی، چه‌می رێزان، برایه‌تی، پێشه‌وا، كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاله) وچه‌ندین مزگه‌وتی تر له‌شاری سۆران ،كه‌بوه مایه‌ی خۆشحالی ئاهه‌نگێڕان وئاماده‌بووان.
شایه‌نی گوتنه: له سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانیدا شانده‌كه وتاری خۆی به‌وبۆنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كردو، پیرۆزبایی ئه‌ویاده‌یان وه‌ك دڵخۆشی به موسوڵمانان راگه‌یاندوه‌و، له چه‌ند وته‌یه‌كیاندا كه‌سایه‌تی وئه‌خلاقی به‌رزی پێغه‌مبه‌ریان به‌به‌رزی بۆ خه‌لكی شیكردۆته‌وه.
|