راگه‌یاندنی لق:
رۆژی چوارشه‌ممه 8/2/2012 كاتژمێر 1:30 پاش نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی بۆنه‌و یادی هاتنه دونیای فه‌خری عاله‌م حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، له هۆڵی بۆنه‌كانی سه‌یدسادق، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆرناوچهكهو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ناوچه‌كه، به سه‌رپه‌رشتی لقی شاره‌زووی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ئاهه‌نگێكی پڕ شكۆ سازكرا.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا غازی به‌رپرسی لق وته‌ی به‌خێرهێنانی خوێنده‌وه، پاشان وتارێك له لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شاره‌زوور پێشكه‌ش كرا‌و، چه‌ند سرودو هۆنراوه‌یش پێشكه‌ش كران.
|