یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان: پشتیوانی مامۆستا عبدالرحمان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2012 : 12:20:09
قه‌باره‌ی فۆنت

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی گه‌نج كرد له‌ شاری سلێمانی‌و، دڵته‌نگی‌و هاوخه‌می خۆی بۆ مامۆستا ده‌ربڕی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌ی له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌نجام دراوه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌یی‌و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی، جا چ له‌ كوردستانه‌وه‌ بێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێشی راگه‌یاند: ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی قه‌زیه‌كه‌ ده‌زانین، تا كۆتاییش له‌ پشتانین.

هیواشی خوارد زۆر حه‌كیمانه‌‌و لێزانانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوانه‌خواسته‌ به‌شێوازێكی خراپ نه‌قۆزرێته‌وه‌، كه‌ كه‌سانێكی ناحه‌ز به‌ مێزه‌ری مامۆستایانی بۆ لێدانی كه‌سایه‌تی زانایانی ئایینی ئیستیغلالی نه‌كه‌ن، به‌ هێوری‌و هێواشی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لیچكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ن. br />
مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كرد، كه‌ هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ساته‌وه‌ له‌گه‌ڵیدانه‌‌و، هه‌موو پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌ربڕیوه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌زانین‌و، هه‌موو پشتیوانیه‌كیشیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تكامان له‌ مامۆستایانی ئایینی ئه‌وه‌یه‌، تووشی هه‌ر گرفت‌و كێشه‌یه‌ك بوون زوو ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كێشه‌كانیان تێبگه‌ین‌و، بتوانین به‌ هه‌موو رێگه‌یه‌كی دروست پشتیوانیان لێبكه‌ین، گله‌ییشی له‌ هه‌ندێك له‌و مامۆستایانه‌ كرد، كه‌ تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌ یان تووشی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ زوو ئاگادارمان ناكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێت مامۆستا خۆی به‌بێ‌ كه‌س بزانێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌موو پشتیوانیه‌كی مامۆستایان ده‌كه‌ین‌و، قه‌تیش پشتیان به‌رناده‌ین، ده‌بێ‌ هه‌موو لایه‌كیش بزانێت مامۆستایانی ئایینی بێ كه‌س نینه‌‌و، یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌موو توانای خۆی له‌ پشتیانه‌وه‌یه‌. br />
لێره‌شه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بگرنه‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباری ئه‌م رووداوه‌‌و به‌ سزای خۆی بگات.