یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
تێزی دكتورای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌پله‌ی نایاب قه‌بوڵ كرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/02/2012 : 12:40:30
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 12/2/2012 له‌شاری به‌غداد و له‌كۆلیژی (ئیمام ئه‌عزه‌م) له‌ هۆڵی دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لكوبه‌یسی گفتۆگوی نامه‌ی دكتۆرای ماموستا ئه‌حمد شافعی ئه‌ندامی باڵای فه‌توای كوردستان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌بواری ته‌فسیردا له‌ژیَر ناونیشانی (منقول التفاسیر لیوسف الاصم دراسه‌ وتحقیق) گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

لیژنه‌ی گفتوگۆكه‌ پێك هاتبوو له‌( ا.د.مشعان سعود عبد- سه‌رۆكی لیژنه‌، ا.د. عادل محمد عبدالرحمن -ئه‌ندام، ا. م. د. احمد محمد فروح - ئه‌ندام ، ا.م.د. صالح حیدر - ئه‌ندام، ا.م.د. عادل محمود - ئه‌ندام، ا.د. خلیل ابراهیم حمودی- سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌ندام)، دوای گفتوگۆیه‌كی تێرو ته‌سه‌ل لێكوڵینه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوی قه‌بوڵكراو پله‌ی نایابی پیَبه‌خشرا.

له‌و باره‌وه‌ به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ مامۆستای به‌ڕێز ده‌كه‌ین‌و، هیوادارین بتوانێت له‌ داهاتوودا خزمه‌تێكی گه‌وره‌تر پێشكه‌ش به‌ موسڵمانانی كوردستان بكات، كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ مامۆستا له‌ بواری كاری فه‌توا‌و، له‌ ئه‌رك‌و كاری خۆی له‌ یه‌كێتی زانایان كه‌سێكی چالاك‌و كارزانه‌.