ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 21/2/2012 شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق سه‌ردانی به‌رێز شێخ صلاح نه‌قشه‌به‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان یان كرد.
ئمه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌رپرسی لق به ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌ست خۆشی له به‌رێز شێخ صه‌لاح نه‌قشه‌به‌ندی كرد‌و، هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌رزنرخاند، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری كردنی یه‌كتر بۆ ڕێكخستن‌و، خزمه‌ت گه‌یاندنیان به مامۆستایانی ئاینی له سه‌فه‌ركردنیان بۆ گه‌شتی حهجو عومره‌دا كرده‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز شێخ صلاح نه‌قشه‌به‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵین به كاركردنمان له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، وه پشتیوانی كردنی زانایانی هه‌ولێر بۆ ئێمه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌و، به‌وپه‌ری دڵسۆزی‌و خه‌م خۆرییه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین خزمه‌تێكی به‌رچاو پێشكه‌ش به زانایانی ئاینی بكه‌ین بۆ رێكخستنی بواری سه‌فه‌ركردنیان بۆ گه‌شتی حهجو عومره .
|