رۆژی سێشه‌ممه 21/2/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، ژماره‌یه‌ك له زانایان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێریان كرد، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیێكی نویێه‌و، تازه كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان كارمه‌ندان، به‌گه‌رمی پێشوازی له شاندی زانایان كرا‌و، له دانیشتنێكدا وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێداگری له‌سه‌ر گرنگی‌و پێویستی بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كرده‌وه‌و، ته‌واوی پشتگیری‌و هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی خۆی دوپات كرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌و هه‌مان رۆژ، شاندی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی هه‌رێمیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز شێخ سه‌ڵاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج‌و عه‌مڕه‌و، به‌رێزان كارمه‌ندانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، باس له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عه‌مره‌ی هه‌رێم كرا‌و، به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ‌و، ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان به‌رزنرخێنرا.