راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران:
له‌رێورسمێكدا به‌بۆنه‌ی له‌دایك بوونی سه‌ركرده‌ی كورد صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ولقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ونوێنه‌رانی دام وده‌زگاكان وجه‌ماوه‌رێكی زۆر مزگه‌وتی صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی كرایه‌وه كه‌له سه‌ر رووبه‌ری 1000م به‌شێوازێكی ئه‌ندازیاری نوێ دروست كراوه، دوایی خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له ووته‌ێكی دا (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وێرای باس كردنی ڕۆڵی مزگه‌وت له بواره‌كانی ئایینی وسیاسی وكۆمه‌لایه‌تی ورۆشنبیری ناو زه‌ندكرنی مزگه‌وتێك له‌ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ناوی سه‌ركرده‌ێكی كورد صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی به‌نیشانه‌ی رێز‌و وه‌فاداری گه‌لی كوردی دانا به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌كان هه‌روه‌ك هیوای خواست زیاتر بایه‌خ به‌سه‌ركرده‌كانمان بدرێت تا ناو‌و مێژوویان هه‌میشه له‌یادبێت،ئینجا چه‌ند ووته‌ێكی تر پێشكه‌ش كران وله‌لایه‌ن مولودخوێنی ده‌نگ خۆش سید احمد كاریتانی چه‌ند سروود وستایشی ئایینی پێشكه‌ش كران. |