راگه‌یاندنی لقی سۆران
ئێواره‌ی سێ شه‌ممه 21/2/2012 شاندێكی هاوبه‌شی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران، به سه‌رپه‌رشتی مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف وكارگێڕی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به یاوه‌ری به‌رپرس وئه‌ندامانی ناوچه‌ی دیانای زانایان، ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی خوالێخۆشبوو، مام خانۆ باوكی مامۆستا مه‌لا ئه‌میر بوون، كه‌به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوای كرد.
شایه‌نی گوتنه: رۆژی دواتریش هه‌مان شاند به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌شداریان كرد له پرسه‌كه‌و، له‌نزیكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا كرد‌و، هیوای سه‌بوری وئارامیان بۆخواستن .
|