رۆژی سێشه‌ممه 21/2/2012 بۆ یه‌كه‌مجارو له یه‌كه‌مین پڕۆژه‌و پێشبڕكێدا، به چاودێری دیوانی وه‌قفی سوننی‌و، به هاوكاری كۆمپانیای (محمود جاسم البنیه)، كه‌ناڵی ئاسمانی به‌غداد له (هۆڵی زانایان) باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئااینی ئیسلامی كوردستان، خولێكی پێشبڕكێی فراوانی قوڕئانی پیرۆز، له ژێر ناونیشانی (قارئ العراق) بۆ 50 قوڕئان خوێن كرده‌وه.
ئه‌مه‌و به‌شداربووانی پێشبڕكێی ناوبراو، پێشتر له رێگه‌ی به‌شداربوونی دوو پێشبڕكێی دیكه‌وه، له نێو 1200 به‌شداربووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق پاڵێوراون‌و، بڕیاریش وایه له مانگی داهاتوو له پێشبڕكێیه‌كی دیكه‌ی خولی كۆتایی به‌ڕێوه‌بچێت، كه تیایدا 10 قوڕئان خوێن له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه، وه‌ك سه‌ركه‌وتووی پێشبڕكێیه‌كه ده‌ستنیشان بكرێن‌و، خه‌ڵاتی گران به‌ها وه‌ربگرن.
جێگه‌ی باسه: لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خولی پێشبڕكێكه، پێكهاتووه له پسپۆڕانی زانستی قیڕائه‌ت‌و، ئه‌حكامی تیلاوه‌ی قوڕئانی پیرۆز‌و، پسپۆڕانی مه‌قامات‌و ده‌نگ، كه دوانیان سه‌ر به وه‌قفی سوننین‌و، دوانیشیان له هه‌رێمی كوردستان‌و، مامۆستایێكیش له به‌غداد.
شایانی باسه له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پێشبركێیه‌كه، مامۆستا مه‌لا ئازاد كه‌ركوكی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی زانایان، به‌ناوی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و، تێیدا به‌خێرهێنانێكی گه‌رمی میوانانی كرد‌و، پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیشی بۆ ئه‌م كاره خێرا ته‌ئكید له‌سه‌ر كرده‌وه، هه‌روه‌ها گلانگی ئه‌م كاره‌شی باس كرد، به‌تایبه‌تی هاندان بۆ ئه‌زبه‌ركردنی قورئانی پیرۆز‌و هه‌وڵدان بۆ ده‌رخستنی تواناكانی گه‌نجان‌و لاوان‌و قورئان خوێنان چ له رووی له‌به‌ركردنی قورئان بێت، یان له رووی مه‌قامات‌و ده‌نگخۆشی‌و قیرائات‌و هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه.
|