سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (23/2/2012) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه هه‌ڵستا به سازدانی ئێواره كۆڕێك بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ژێر ناونیشانی (چه‌مكه نه‌ته‌وه‌ییكه‌ان له دیدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا) له هۆڵی (بۆنه‌كان) له شه‌قڵاوه ساز كرد.
دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز، سه‌ره‌تا حاجی سه‌رباز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قلاوه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و میوانانی كرد‌و، هیوای خواست كۆڕه‌كه ببێته جێگه‌ی سوود بۆ هه‌موو لایه‌ك.
له كۆڕه‌كه‌دا مه‌لا عبد الله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك (ئاڵا، ناونانی منداڵ، خۆشه‌ویستی خاك‌و وڵات‌و نیشتیمان)و، له باره‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی شه‌رعی له‌و باره‌وه هێنایه‌وه، كه ئیسلام هیچ كاتێك دژی ئه‌وه نییه، مرۆڤی موسڵمان خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانی خۆی خۆش بوێت، یان ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵبدات، یان منداڵه‌كانی به‌ناوی كوردییه‌وه ناوبنێت.
دوای ته‌واوكردنی وته‌كانی ئاماده‌بوان به پێشنیاز‌و سه‌رنجه‌وه كۆڕه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد‌و، خۆشحاڵبوون به سمیناره‌كه.
|