په‌یڤداره‌ك بناڤێ سه‌رۆكاتیا هه‌رێما كوردستانێ شه‌وتاندنا قوئانا پیرۆز ژبال بنگه‌هه‌كه سه‌ربازیا ئه‌مه‌ركی ل ئه‌فغانستانێ ب توندی پرۆته‌ستۆ و شه‌رمه‌زار كر ئه‌ڤ ته‌كستا وێ یه:
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سووتاندنی دانه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی باگرام له ئه‌فغانستان؛ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانی ئیسلامی له شێوه‌ی خۆپیشاندان و كاری توندوتیژیی به‌دوای خۆیدا هێنا و ره‌چاوی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته ئایینیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست بكات، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا زۆر به‌توندی سووتاندنی قورئانی پیرۆز مه‌حكووم و ئیدانه ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا خوازیارین كه به‌رپرسانی بنكه‌ی سه‌ربازیی باگرام به وردی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره نابه‌جێیه‌دا بكه‌ن و رێگاش نه‌درێت ئه‌م ره‌فتاره نامه‌سئوولانه‌یه ببێته ئه‌گه‌ری تێكدانی ره‌وشی ئاسایش له جیهانی ئیسلامی‌دا.
جارێكی دیكه ئێمه ره‌فتاری نه‌شیاوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین.
وته‌بێژێك به ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،
2012/2/23
|