به‌ناوی خۆمان و بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه سوپاسی بێپایان و پێزانینی زۆر ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رێز و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه له مه‌راسیمی به خاكسپاردن و پرسه‌ی خوالێخۆشبوو جه‌نابی باوكمان به‌شدار بوون.
سوپاس بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی كه خۆیان به‌شدار بوون وه‌یا به نوێنه‌ریان یا به نامه و بروسكه وه‌یا له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و ئیمێله‌وه به‌سه‌ریان كردینه‌وه.
به تایبه‌ت رێزدار جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه به‌رێزان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و وه‌زیره به‌رێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق، وه به‌رێزان كه‌سی یه‌كه‌می حیزبه كوردستانیه‌كان، وه به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت، وه به‌رێزان مه‌تران و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی، وه كه‌سایه‌تیه حیزبی و حكومیه‌كان و پیاوماقوڵان و خه‌ڵكانی ئازیزی هه‌ولێر و شاره‌كانی تری كوردستان و خۆشه‌ویستانمان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه هاوخه‌می خۆیان ده‌ربری.
داواكارین له خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێریان بداته‌وه و هه‌موو لایه‌ك شاد و كامه‌ران و دووربن له به‌ڵا و ناخۆشی.
د. بشیر خلیل حداد
له جیاتی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو
(حاجی خلیل حاجی تۆفیق حداد)
هه‌ولێر 25/2/2012
|