ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 26/2/2012 له باره‌گای لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌رێز شیخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێرو، ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازی له به‌ڕێز كاك علی حسین به‌رپرسی لق دووی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، شاندی یاوه‌ری كرا.
له‌دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان بهگشتیو، ره‌وشی زانایانی ئاینی به تایبه‌تی تاو توێ كرا‌و، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان بهگشتیو، له پایته‌ختی هه‌ریم به تایبه‌تی به‌رزو پیرۆز نرخاند‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانیشه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌ڕێزیان به‌رز نرخێندرا .
|