مامۆستا مه‌لا سه‌ید كه‌مالی پیرخدری سۆغان لو كه مامۆستایه‌كی ئایینی ناودار‌و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌لاتی كوردستان، كه له پیرانشار داده‌نیشت، له (27/2/2012) كۆچی دوایی كرد.
به‌م بۆنه‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان كرد، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره میهره‌بان
(كل من علیها فان ویبقی وجه ربك ذو الجلال والإكرام)
بۆ نه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مه‌لا سه‌ید كه‌مالی پیرخدری
سڵاوی خواتان لێ بێت
به دڵێكی پڕ غه‌م‌و رازی به قه‌ده‌ری خوا هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای به‌ڕێز (مامۆستا مه‌لا سه‌ید كه‌مالی پیرخدری)مان پێگه‌ییشت، لێره‌وه به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و مامۆستایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان/ عێراق پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خزم‌و كه‌س‌و خانه‌واده‌ی مامۆستای كۆچكردوو ده‌كه‌ین‌و، له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه ئاراسته‌ی ته‌واوی دۆست‌و براده‌رانی مامۆستا‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین، له خوای مه‌زن داواكارین مامۆستا به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و، غه‌رقی ره‌حمه‌تی خۆی بكات‌و، سه‌بووری ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بدات.
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
29/2/2012
|