ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی 28/2/2012 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له به‌رێز كاكه‌مین نجار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، شاندی یاوه‌ری كرد. له‌لایه‌ن به‌رێز شیخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێر‌و، ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێ كرا، له‌دانیشتنه‌كه‌دا نزیكه‌ی كات ژمێرێكی خه‌یاند، سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به ناوی ستافی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رجه‌م زانایانی په‌یته‌ختی هه‌رێمی كوردستان باسی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و، ره‌وشی زانایانی ئاینی به تایبه‌تی‌و ره‌وشی پاره‌گایی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان بۆ ئاماده‌بوان به‌یان كرد ، پاشان كاكه‌مین نجار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رۆلی مامۆستایانی ئاینی له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و، له پایته‌ختی هه‌ریم به تایبه‌تی به‌رزو پیرۆز نرخاند، كاكه‌مین نجار رایگه‌یاند به‌راستی زانایان به‌گشتی‌و زانایانی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی رۆڵێكی گرنگ‌و كاریگه‌ریان بینیوه بۆ چه‌سپاندی ئارمی‌و ئاسایشی‌و پێكه‌وه ژیان‌و به‌ره‌وپێش بردنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان .
پاشان له‌لاین به‌رێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و ستافی لق ئه‌م هه‌لوێسته به‌رێزیان به‌رز نرخێندرا .
|