ئا: سایتی زانایان
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له ناو هاووڵاتیان بڵاوبوویه‌وه، كه كێكی (pop kek) رۆنی به‌رازی تێدایه، به‌تایبه‌تی كه له‌سه‌ر هه‌ندێكیان نووسرا بوو رۆنی به‌رازی تێدایه، دوای ئه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی فه‌توای باڵای كوردستانه‌وه كرد‌و، لێژنه‌ش بۆ به‌دواداچوونی بابه‌ته‌كه چه‌ندین رێگه‌ی گرته به‌ر.
جاری یه‌كه‌م ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كێكانه‌یان كۆكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیخوێننه‌وه، دوای به‌دواداچوون ده‌ركه‌وت، كه ته‌نها له ناو یه‌ك كارتۆن زۆرینه‌ی نووسرا بوو هیچی تێدا نییه، ته‌نها چه‌ند یه‌كێكیش له عه‌ره‌بییه‌كه‌ی نووسرا بوو، كه دۆنی به‌راز له خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وت، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌ی چاپ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانه‌كانی دیكه له ته‌نیشی نووسرا بوو، كه هیچی تێدا نییه.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست‌و بۆ زیاتر دڵنیابوون، به ژماره (29) له رۆژی (23/1/2012) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان نووسراوێكیان ئاراسته‌ی هۆبه‌ی چاودێری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كرد‌و، تێیدا داوای پشكنینی ئه‌م كێكانه‌یان كردبوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له عه‌ره‌بیه‌كه له‌سه‌ری نووسرا بوو، كه رۆنی به‌رازی تێدا هه‌بێت.
له وه‌ڵامدا رۆژی (14/2/2012) هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له به‌شی پاراستنی ته‌ندروستی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر به ژماره نووسراوی (2064) وه‌ڵامیان دایه‌وه، كه تێیدا ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه، به پشت به ستن به نووسراوی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی‌و كۆنترۆڵی جۆری هه‌رێمی كوردستان ژماره (346) له (1/2/2012) ده‌ركه‌وتووه كێكی ناوبراو هیچ رۆنی به‌رازی تێدا نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نموونانه‌ی له رێگه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ره‌وانه كرابوون، كه مه‌به‌ست ئه‌و نموونانه‌یه، كه له نووسینه عه‌ره‌بیه‌كه له‌سه‌ری نووسرا بوو، كه شتێكی له‌و جۆره‌ی تێدایه.
|