مه‌لا ره‌سول سیتكانی- راگه‌یاندنی لقی سۆران:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه (1/3/2012) مامۆستا مه‌لا یوسف مه‌حمود شیوه‌ماوانی، كه كه‌سایه‌تی ئایینی‌و كۆمه‌لایه‌تی دیاری دۆڵی روستی باڵه‌كایه‌تی بوو، له ته‌مه‌نی (80) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا یوسف ده‌كاته باوكی مامۆستا مه‌لا مه‌حمود شیوه‌ماوانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی پێشه‌وا له سۆران، به‌م بۆنه‌وه مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و مامۆستا وه‌یسی سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و كارگێڕی لقی زانایان به یاوه‌ری شاندێكی زانایانی ئایینی به‌شداری رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی مامۆستایان كرد.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان پرسه‌نه‌مایه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی مامۆستا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كلّ نفس ذائقة الموت)
به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا مه‌حمود شیوه‌ماوانی
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتانه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابت‌و ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و، له خوای گه‌وره خوازیارین مامۆستای وه‌فاتكردوو بخاته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیی‌و له هه‌ڵه‌و كه‌م‌و كورییه‌كانی ببورێت.
له ناخی دڵیشمانه‌وه سه‌ره‌خۆی له تۆی به‌ڕێز‌و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین‌و، خوای گه‌وره سه‌بووریتان بدات.
إنّا لله وإنّا إليه را‌جعون
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1/3/2012 |