ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
شه‌وی 26-27/ 2 / 2012 چرایه‌كی تر له چراكانی زانست‌و زانیار له شاری هه‌ولێری شیرین كوژایه‌وه‌و، مامۆستایێكی ناودار‌و به‌ڕێزی شاره‌كه‌مان ماڵئاوای لێ كردین، مامۆستا مه‌لا عمر قادر فتاح، كه ناسراوه به(مه‌لا عمر گردڵانكه‌یی ) له ساڵی 1933 له گوندی گردلانكه له دایك بووه، له ساڵی 1959ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له مزگه‌وتی خانه‌قا له كه‌ركوك وه‌رگرتووه، پاشان ژیانی مه‌لایه‌تی له گوندی (تكالۆ)ی ده‌شتی كه‌ندێناوه ده‌ست پێ كردووه‌و، مامۆستایه‌كی كورد په‌روه‌ربووه‌و، چه‌ندین جار ئازار‌و مه‌ینه‌تی چه‌شتووه له رێبازی زانست‌و زانیاری‌و كوردایه‌تی، تا راده‌یه‌ك كه بڕیاری له سێداره‌دانیشی بۆ ده‌رچووبوو له لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عس، به‌ڵام به هیمه‌تی په‌روه‌ردگار له په‌تی سێداره رزگاری بووه، پاش چه‌ندین خزمه‌ت به لادێكانی كوردستان هاتۆته نێو شاری هه‌ولێر‌و، له گه‌ڕه‌كی (راستی) نیشته‌جێ بووه‌و، مه‌لایه‌تی مزگه‌وتی (عمر دزه‌یی) وه‌رگرتووه، تاكو ئه‌و كاته‌ی خانه‌نشین ده‌بێت، پاشان به گرێبه‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی‌و، پاش ته‌مه‌نێكی دوور‌و درێژ له خزمه‌تی زانست‌و زانیاری له به‌رواری 26-27/2/2012 زاینی له شاری هه‌ولێر كۆچی ماڵئاوای كرد، به‌م بۆ نه‌یه‌شه‌وه مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به ناوی ستافی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، سه‌رجه‌م زانایانی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری پرسه نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو كرد، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ به‌رێز/ مامۆستا مه‌لا إسماعیل كوری مامۆستای خوالێخۆش بوو
سڵاو.....
به‌رازی بوونه‌وه به‌قه‌زاو قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وره‌به‌ری ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی زانای گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌لا عمر گردلانكه‌یی، به كۆچی هه‌تا هه‌تای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، كه‌له‌نێكی گه‌وره كه‌وته ریزی زانایانی ئاینی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، خوازیارین خوای گه‌وره سه‌بوری به‌هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و، روحی مامۆستای كۆچكردویش بگات به به‌هه‌شتی فیرده‌وس. إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ را‌جعون
|