ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی:
سه‌ر له به‌یانی 29/2/2012 لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی لێكۆلینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند گیر‌وگرفتێكی زانایانی ئاینی‌و، كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به مزگه‌وته‌كان له ناوشاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لق‌و، به‌ئاماده‌بوونی زانایان كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایانی هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ی زانایانی ئاینی خانه‌نشینكراو و گرێبه‌سته‌كان خرایه به‌ر باس‌و، هه‌روه‌ها باس له زه‌مینه‌سازكردنی وتنه‌وه‌ی وانه شه‌رعیه‌كان‌و، قورئانی پیرۆز كرا له لایه‌ن پێشنوێژ‌و وتارخوێنان، بۆ ئاشناكردنی قوتابیان‌و، ڕۆڵه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌بنه‌ماكانی ئاین‌و، به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانمان له ڕوانگه‌ی ئاینی یه‌وه .
شایانی باسه: له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لێژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت بۆ به دواداچوونی سه‌رجه‌م گرفته‌كانی زانایان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی له سنوری پارێزگایی هه‌ولێر .
|