راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور:
رۆژی چوارشه‌ممه 29/2/2012 كاتزمیر 11:30 سه‌رله‌به‌یانی شاندێكی باڵای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 9 شاره‌زووری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان له هه‌له‌بجه كرد‌و، به گه‌رمی پێشوازی كران له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو، به‌ڕێزان كارگێڕانه‌وه.
ئه‌مه‌و له میانه‌ی دانیشتنێكدا باس له رۆڵی مامۆستایان و، هه‌ستیاری بارودوخی ئێستای هه‌رێم كرا‌و، به‌ڕێز به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بشتیوانی و ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی خۆی ده‌ربڕی بۆ لق و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و، هه‌مان رۆژ، شاندیَك له مامۆستایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای لقیان كرد‌و، به گه‌رمی پیَشوازی كران و، له میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا سوپاسی هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه‌ی لقیان كرد به‌رامبه‌ر به تێكڕای ماموستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه ،له به‌رامبه‌ردا له لایه‌ن به‌رپرسی لق و كارگێرانه‌وه سوپاس ئاراسته‌كرا، پاشان كوتایی به سه‌ردانه‌كه هات.
|