رۆژی پێنجشه‌ممه 1/3/2012 به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی‌و، ئاڵوگۆڕكردنی گفتوگۆ‌و بیروڕا‌و، هه‌وڵی زیاتر بۆ چاڵاكتركردنی داواكاری گشتی له هه‌رێم، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌ڕله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز حاكم ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌ڕێزه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا باس له‌سه‌ر پێویستی چاڵاكتركردنی داواكاری گشتی كرا‌و، ئه‌ركی رێزگرتن له ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، رێگه‌گرتن له هه‌ر كار‌و تاوانێكی نامۆ‌و پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئایین‌و داب‌و نه‌ریتی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی به گرنگ پێناسه‌كرا‌و، هه‌رمووان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واوی هاوكاری‌و پشتیوانی خۆیان دوپاتكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا، باس له زه‌روره‌تی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌رێگه‌ی سه‌ردانی هاوشێوه‌كرایه‌وه‌و، بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان سازبكرێ.
شایانی باسه: له‌م چه‌ند ماوه‌ی رابردوودا، هه‌ندێك حاڵه‌تی كاری نامۆ‌و دوور له ره‌وشتی به‌رز، وه‌ك سوكایه‌تی‌و بێڕیزیكردن به‌رامبه‌ر به قوڕئان‌و سوتاندنی‌و، سوكایه‌تی كردن به به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك: لادانی سێكسی‌و ره‌گه‌زبازی‌و، مژینی خوێن، له راگه‌یاندن‌و پێگه‌و سایت‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسكراوه‌و روویانداوه‌و، نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان دروستكردووه‌و، پێویستی به به‌دواداچوونی زیاتر‌و، رێوشوێنی تۆكمه‌ی نێوان دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌یه.
|