راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 26/2/2012 به ئاماده‌بونی به‌ڕێزان زانایان به رپرسانی ناوچه‌كانی لق‌و، به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق، كۆبونه‌وه ی فراوانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه، دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قوڕئانی پیرۆز، به رێز به‌رپرسی لق به‌خێرهاتنی زانایانی كرد، دواتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ خاڵه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه كرد‌و، پێداچونه‌وه‌یه‌كی بۆ پێشنیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی مانگی رابردوو كرد،كه گرنگترینیان بریتی بوو: له پێشوازیكردنی مانگی مه‌ولود، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له باره‌ی ره‌وتی شیعه‌و شیعه‌گه‌ری، پاشان گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێخكراوی (دۆڵی هیران) وده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامه‌كان، هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قڵاوه به‌رزنرخێنرا له دامه‌زراندنی به‌شێكی به‌رچاو له زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌مان.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی عیزه‌ت‌و گه‌وره‌یی مامۆستایان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرایه‌وه كه پێویسته زانایان هه‌وڵ بده‌ن بۆ چڕكردنه‌وه‌ی داواكانیان به‌گشتی و بۆ گشتی.
|