كوشتنی مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له قوتابخانه‌ی میدیای نموونه‌یی له شاری سلێمانی، كه له‌لایه‌ن قوتابیه‌كی كوژراو، پاشان قوتابیه‌كه‌ش خۆی كوشت، ده‌نگۆیه‌كی زۆری لێكهوتهوه، تاكو ئێستا هه‌موو لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه روون نه‌كراونه‌ته‌وه، به پێی قسه‌كانی مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده: چه‌ند كه‌سێك چه‌ند قوتابیه‌كی پۆله‌كه‌یان دواندووه له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌م مامۆستایه‌و، ئه‌وان قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه مامۆستایه‌كه ئینجیلی به منداڵه‌كان گوتووه‌و، هه‌ندێك قسه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام كردووه، كه قوابیهكانی ئیستیفزاز كردوونه، بۆیه ئه‌و ئینفیعالییهی له‌لای قوتابیه‌كان دروست كردووه.
مامۆستا عه‌تا داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بگه‌ڕێن، نه‌ك له‌به‌ر لێكدانه‌وه‌ی سیاسی‌و خاتری ئهمو ئه‌و مه‌سه‌له‌كان په‌رده‌پۆش بكرێن، چونكه به پێی قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی مامۆستایان هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، ئامانجی ئه‌و قوتابخانه‌یه كاری تهبشیریو خه‌ڵك كردنه مه‌سیحییه. ئاماژەی بەوەش دا، زانیاریمان هەیە كە لەناو هەریەك لە شارەكانى سلێمانى و هەولێر و دهۆك لەناو خوێندنگەى نموونەییدا بانگەشە بۆ ئاین و مەزەبێكى دیاریكراو دەكرێ كە لە وڵاتێكى زۆرینە موسوڵمانی وەك هەرێمى كوردستان كاردانەوەى توندتیژى لاى خوێندكارەكان وەك ئەوەى سلێمانى ڕووی دا بەدواى خۆیدا دێنێ.
مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به پێی قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان ئه‌وه ئیسپات بێت، كه له‌سه‌ر ئه‌وه كوژرا بێت كه به‌ڕێزیان باسی ده‌كات، ئه‌وا به‌ڕاستی ئێمه خودی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین، چونكه زیاتر له ساڵێكه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان هه‌ستمان كرد، كه ئه‌و قوتابخانه‌یه له په‌نای چه‌ند وانه‌یه‌ك ئینجیل به منداڵی موسڵمانان ده‌ڵێنه‌وه‌و، له په‌نای وانه‌كان ئه‌م شتانه‌یان بۆ شی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌كه دینی بێت‌و خۆی وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی بناسێنێت ئه‌وا ئاساییه، به‌ڵام له په‌نای وانه‌ی قوتابخانه‌یی ئه‌و كارانه بكات، ئه‌وا له ئایینده‌دا كێشه دروست ده‌كات.
گوانی له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: لایه‌نی ئایینی هه‌ستیارترین لایه‌نی ناخی مرۆڤه‌كانه، بۆیه ده‌بێ رێگیری بكرێت، له‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه بوروژێندرێت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ئیلتیزامیشی نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ستی بریندار ده‌كرێت، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو پێویست ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، خۆم وه‌كو شه‌خس ئه‌م بابه‌ته‌م له گۆڤاری لڤین خسته روو، چونكه من كوردستان‌م خۆش دهوێتو، پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی زیاتر له هه‌زار ساڵه‌ی نێوان موسڵمانان‌و كریستیانه‌كانم خۆش ده‌وێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌متوانی ئه‌و ترسه بشارمه‌وه، ئه‌و كاتی له جیاتی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره، كه‌سانێك، كه نان به‌م بابه‌تانه‌وه ده‌خۆن ئێمه‌یان به تووندڕهوو تێكده‌ر وه‌سف ده‌كرد، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار له‌به‌ر كه‌سانێكی مشه‌خۆر، مرۆڤی دڵسۆز بزر دهكرێتو به تاوانباریش ده‌ناسێندرێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان ده‌ڵێت: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان زۆر نیگه‌رانین له كوژرانی مامۆستایهكهو قوتابییه‌كه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ په‌یوه‌ندی مامۆستا‌و قوتابی بگاته ئه‌و ئاسته، كه كاره‌ساتی وه‌های لێبكه‌وێته‌وه. هیوادارین رێگه‌چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته جه‌رگبڕانه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی پێویسته هه‌میشه به‌رێزو گه‌وره سه‌یری مامۆستا بكرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌وانه‌ی داوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ده‌كه‌ن.
هه‌ر به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سپێده: له تازه‌ترین ده‌نگۆش ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هۆكارى كوشتنى مامۆستا له لایه‌ن قوتابیه‌كه بۆ ئه‌وه دهگهرِێنێتهوه مامۆستاكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه قوتابیه‌كانى به مه‌سیحى بكات ، و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات " ماناى ئه‌وه نییه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌مریكى بوو كه‌سێكى باش بێت.
بلێسه جه‌بار فه‌رمان - ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له كۆمێنتێكى له فه‌یسبوك نووسیویه‌تى" ئه‌و گه‌نجه گه‌نجێكی تا بڵیی رِهوشت به‌رز بوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاكه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه ناگرێته‌وه كه پیاوێكی باش بووه ، ئه‌وه‌شى وتووه مامۆستاكه له لایه‌ك به زۆر خوێندكاره‌كانى كردووه به مه‌سیحى و به قسه‌ى خۆش هه‌وڵى خۆنزیكردنهوهى داوه لێیان ، له لایه‌كى تریش ته‌هدیدى خوێندكاره‌كانى كردووه به پێنه‌دانى نمره ، قوتابیه‌كانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیهانه كراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له كۆتایى په‌یامه‌كه‌ى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه ئه‌و خوێنكارهكهى به باشى ناسیوه و له‌و باوهرش دایه هیچ مرۆڤێك خۆى ناكوژێت ئه‌گه‌ر زولمێكى زۆرى لێنه‌كرابێت.
.
هه‌روه‌ها به پێی هه‌واڵێكی لڤین پرێس: بڵێسە جەبار فەرمان، بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباسی راگەیاندووە "پێشتر یەكێك لەمنداڵەكانی خۆمم بردە ئەو خوێندنگەیە تا لەوێ بخوێنێ، بەڵام پێیان وتم ئەم خوێندنگەیە خوێندنگەیەكی تەبشیرییە /واتە ئاینی مەسیحی بڵاو دەكاتەوە/ بۆیە ناچار بووم منداڵەكەم نەنێرمە ئەوێ، ئەو مامۆستایەشی كە كوژراوە بەوتەی خوێندكارەكان دەڵێ پێش وانەكە وتوویەتی با دوعا بكەین"..
دوای هه‌موو ئه‌و قسانه وته‌بێژی یه‌كێتی زانایان ده‌ڵێت: ئێمه هیچ له باره‌ی كوژرانه‌كه نازانین، به‌ڵام هاتنه گۆڕێی ئه‌م باسه وا ده‌كات وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به سیسته‌می ئه‌م قوتابخانه دابچێته‌وه.