دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ وڵاتی توركیا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان‌و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، ئه‌مرَۆ (6/3/2012) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یوه‌ندی به هه‌ردووكیانه‌وه كرد‌و، وێرای ئه‌حواڵ پرسین هیوای شیفا‌و چابوونه‌وه‌ی بۆ خواستن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به مامۆستا مه‌لا عبدالرحمانی گه‌نجه‌وه كرد، كه به‌هۆی تیزابپێداكردنی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رووخساری سووتا بوو، له‌به‌ر قورسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی توركیا كرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان په‌یوه‌ندی به مامۆستا مه‌لا عبد الواحد باڵه‌كی كه‌سایه‌تی ئایینی‌و كۆمه‌لایه‌تی سنووری سۆران كرد، كه ناوبراو وێڕای ئه‌م كه‌سایه‌تیانه مامۆستایه‌كی ئایینی ناسراویشه له‌سه‌ر ئاستی مامۆستایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ردوو مامۆستا سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانیان كرد بۆ ئه‌م لێپێچینه‌وه ئه‌نجامدانی ئاسانكاری بۆ گه‌شته‌كه‌یان.
جێگه‌ی گووتنه به هه‌وڵ‌و ئاسانكاری یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو مامۆستای ئایینی ره‌وانه‌ی توركیا كران.
|