سایتی زانایان:
ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و سندووقه سێوانه‌ی له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، ده‌بیندرێت، كه لاپه‌ڕ‌كانی قورئان پارچه پارچه ده‌كرێن‌و، سندووقی سێوه‌كانی پێده‌پۆشرێت، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له‌لای موسڵمانانی كوردستان دروست كردووه، چه‌ندین جاریش هه‌وڵدراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ڵام دیارده‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه.
بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌م كاره ناشیاوه بگیرێت، ئه‌مڕۆ (6/3/2012) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كونسولخانه‌ی ئێران كردووه، تێیدا نیگه‌رانی خۆیان‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌م وڵاته‌و، پێیان وایه كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی پێگه‌ی ئایینی‌و كۆمه‌لایه‌تی خۆی پێناچێت ئاگاداری ئه‌م كارانه بێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه، بۆیه وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین، داوا ده‌كه‌ن چیدیكه رێ به‌م جۆره كارانه نه‌درێت‌و، رێ‌و شوێنی تووندی له‌سه‌ر بگیرێته به‌ر.
|