له میانه‌ی نامه‌یه‌كیدا كه بۆ سه‌رجه‌م لقه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناردووه، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا ده‌كات وتاری ئه‌م هه‌ینییه (9/3/2012) تایبه‌ت بكرێت به مافه‌كانی ئافره‌تان‌و، باس له پله‌و پایه‌و پێگه‌ی ئافره‌ت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خێزان پڕ بێت له به‌ختوه‌ری‌و ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی‌و هه‌موو تاكێك رۆڵی خۆی پێ بدرێت، خانه‌واده‌كان دوور بن له تووند‌و تیژیه‌وه.
یه‌كێتی زانایان داوا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات هاوكارییان بن بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه به سه‌رجه‌م كوردستان، چونكه ئافره‌ت هه‌میشه له ئیسلامدا رێزداره، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌كاری‌و چه‌وتی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه له بری خۆشه‌ویستی‌و ئاشتی تووند‌و تیژی‌و كوشتن دێته ئاراوه.
|